پرسیارە باوەکان

 

١- ئایا نەخۆشخانەی پزیشکی چاوی نوور بەشی نەخۆشی نێودەوڵەتی هەیە؟
بەڵێ؛ نەخۆشخانەی ماستەڕ پسپۆڕی پزیشکی چاوی نوور، باوەڕپێکراوترین سەنتەری پزیشکی چاوی کەرتی تایبەت لە ئێرانە کە بە وەرگرتنی مۆڵەتنامەی یاسایی بۆ رێکخستنی کارەکانی نەخۆشە بیانیەکان و پێشکەش کردنی خزمەتگوزاری تایبەت بە ئەوان لە چوارچێوەی بەشی IPD کار دەکەن.
٢- چۆنیەتی پەیوەندی کردن لەگەڵ بەشی IPD نەخۆشخانەی نوور:
رێگاکانی پەیوەندی:
Email: noorhospital_ipd@yahoo.com
ژماره تەلەفۆن: 00982182401645
ژمارە مۆبایل و واتس ئەپ:
whats app 09912909843 خاتوون فەرزانە وەفاجوو
whats app 00989120994170 خاتوون مینا مۆمێنی پوور
پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ نەخۆشخانەی پزیشکی چاوی نوور: 00982182400
وەرگرتنی سەرەی سەردان: هاتن بۆ کلینیکی نەخۆشخانەی پزیشکی چاوی نوور و وەرگرتنی سەرەی سەردان کردن.

٣- چۆنیەتی گەیشتن بە نەخۆشخانەی پزیشکی چاوی نوور؟
ئەم نەخۆشخانە لە باکوری تارانە و لە رێگای فرۆکەخانەی نێودەۆڵەتی ئێمام خومەینی،مێهرئاباد، ڕاە ئاهەن(شەمەندەفەر) و ترمیناڵەکان ئەتوانن بگەنە نەخۆشخانە.

٤- ئایا گەشت کردن بۆ ئێران بۆ چارەسەری نخۆشیەکانی چاو دژوارە؟
بە هیچ شێوەیەک. گەشت کردن بۆ ئێران و سوود وەرگرتن لە خزمەتگوزاریەکانی نەخۆشخانەی ماستەڕ پسپۆڕی نوور بۆ هەموو نەخۆشان لە هەموو جیهان زۆر ئاسانە.

٥- نەشتەرگەریەکانی نەخۆشخانەی نوور بۆ نەخۆشە بیانیەکان کامانەیە؟
هەموو نەشتەرگەریە باوەکان وەکوو: کاتاراکت، کلوگوم،فێمتۆلەیزیک، فێمتۆئێسمایل، PRK، چاندنی لێنزی(عەدەسە) نێو چاوی، بێلفارۆپلاستی، ئێسترابیسم و کەمرا و ... ئەنجام دەدرێت.

٦- تێچووی نرخی نەشتەرگەریەکان لە نەخۆشخانەی نوور چەنێکە؟
نەخۆشخانەی نوور بە بەراوەرد لەگەڵ سەنتەرە هاوشێوەکانی لە ئاسیا، ئەوروپا و ئەمریكا نرخی زۆر گونجاوە. بۆ زانیاری زۆرتر لە وردەکاریەکانی نرخی نەشتەرگەری دەتوانن سەردانی پاکێجەکانی چارەسەری بکەن.
ئاگاداری: تێچووی چارەسەری نەخۆشانی بیانی لە نەخۆشخانەی نوور تەنیا بە شێوەی دراوی دۆلار یان یۆرۆیە.

٧- ئایا نەخۆشخانە بۆ نەخۆشە بیانیەکان هۆتێل یاجێگای مانەوەی دابین کردووە؟
بەڵێ، لە ئێستادا ئەم شوێنە بۆ نەخۆشە بیانیەکان بەردەستە. لە نزدیکی نەخۆشخانەی نوور شوقەی ڕاخراوی نوور هەیە کە ئەتوانن پێش هاتنتان بۆ ئێران لەگەل ستافی بەشی IPD ڕێک کەون.

٨- من زمانی فارسی نازانم. چۆن لەگەڵ ئێوە بدوێم؟
ستافی بەشی IPD نەخۆشخانەی پزیشکی چاوی نوور بە وەرگێڕانی پرۆفێشناڵ و زیرەک پێشوازیتان لێ دەکەن و بە زمانی دایکیتان لەگەڵتان دەدوێن.

٩- ترافیکی شاری تاران نیگەرانم دەکات و هەست دەکەم لە ڕۆژی نەشتەرگەری دوا دەکەوم. چارەسەری ئەم کێشە چییە؟
نیگەران مەبن، لە ڕۆژی نەشتەرگەری گواستنەوەی بێ بەرامبەر لە هۆتێل بۆ نەخۆشخانە و بە عەکسەوە دانراوە. هەروەها ئەگەر لە شوقەی ڕاخراوی نەخۆشخانەی نوور بمێننەوە، لە ماوەی کەمتر لە ٢ خولەک دەگەنە نەخۆشخانە.

١٠- چۆن دەتوانم دوای گەڕانەوە بۆ وڵاتی خۆم، لەگەڵ نەخۆشخانەی نوور پەیوەندیم هەبێ؟
پەیوەندی ستافی بەشی IPD نەخۆشخانەی پزیشکی چاوی نوور، لەگەل ئێوە قەت ناپچڕدرێت. پرسیارەکانتان لە رێگای بەشی «پەیوەندی لەگەڵ ئێمە» بکەن و لە ماوەیەکی کورت وڵامی پرسیارەکەتان دەدەنەوە.