پاکێجی نەشتەرگەری بۆریی فرمێسک DCR

بە گیرانی بۆریی باریکی "نازولاکریمال" کە دەبێتە هۆی خاڵی کردنەوەی فرمێسک لە چاو دەوترێت گیرانی بۆریی فرمێسک کە بە دوو شێوەی زگماکی و نازگماکییە. لە کاتی گیرانی بۆریی فرمێسک نەخۆش تووشی زۆر ئاوکردنی چاو دەبێت، هۆکاری ئەم نەخۆشییە بە روونی دیار نییە و هۆکاری جۆراوجۆری هەیە، بەڵام گرینگترینی ئەوەیە کە زۆربەی ئەم نەخۆشانە (زۆرتر لە ٦٠٪) کێشەی توێکاری و اینتیهابی لووت وەکوو لار بوونی لووت، پولیپ، سینوزیت و یان نزیکبوونی خانە هەواییەکانی سەرەوە "سینوس ئێتموئید" بە بۆریی فرمێسک یان کێشەکانی تریان هەیە.

شێوازی چارەسەرکردن

لەم شێوە نەشتەرگەرییەدا بە سوود وەرگرتن لە ئاندۆسکۆپ لە رێگای لووتەوە سەرەتا کێشەکانی نێو لووت چارەسەر دەکرێت و دواتر بۆریی فرمێسکی تازە درووست دەکەن بێ ئەوەی بڕینێ لە پێست هەبێت و جێگای برین دیار بێت! ئەم نەشتەرکەرییە ڕێگایێکی ڕاستەوخۆیە بۆ خاڵی کردنەوەی فرمێسک لە کیسەی فرمێسک ڕێژ بۆ نێو لووت دەکاتەوە و ئەو گیرانێ ڕێرەوی بۆرینی فرمێسک بۆ لووت دەگۆڕدرێت. هەروەها ئاگادار بن لەوەی کە گیرانی نازگماکی بۆرەیی فرمێسک بۆ لووت، کێشەیێکی باوە.

شێوازی چارەسەرکردن

١- سەرتان بەرز ڕابگرن (بە گۆشەی ٣٠ پڵە)

٢- ئەگەر خوێن بەربوون کۆنتڕۆڵ نەکراو یان لە رێگای گەروو بێت بە خێرایی نەخۆش ببەنە نەخۆشخانە

٣- لووت پاک مەکەنەوە

٤- ئەو دەرمانانە پزیشک نووسیوە، بە تایبەتی قەترەی "ئەنتی بیوتیک" و "ئێستروئید" بەکار بهێنن.

٥- بە هیچ شێوەیێک دەست نەکرێت بە نێو لووت و چاودا

هێما و نیشانەکان

١- فرمێسک ڕژاندن

٢- هەوکردنی پێڵوو

٣ هەوکردنی کیسەی فرمێسک

٤- دەردانی ڕیپۆغ

٥- لێڵ بوونی بینایی

٦-هەست کردن بە ئازار لە دەموو چاو

٧- ئینتیهابی کیسەی فرمێسک

٨- "عفونت راجعه ملتحمە"

ئەو کەسانەی ئەم چارەسەرەیان بۆ گونجاو نییە
ئەو کەسانەی نەخۆشی کۆنتڕۆڵ نەکراوی چاویان هەیە یان ئەو کەسانەی پزیشکی چاویان ڕای لەسەر ئەم نەشتەرگەرییە نییە(بە هەر شێوەیێک)
تێچووی نرخی چاەرەسەری
١٥٠٠دۆ لار
ئامادەکارییەکانی پێش نەشتەرگەری

پشکنینی پزیشکی چاو و بەدواداچوونی دۆخی فرمێسک و کیسەی فرمێسک

ئەنجام دانی تاقیکاری "فلورسین"

ئامێرەکانی چارەسەری
ئەم نەشتەرگەرییە بە سوود وەرگرتن لە پێشکەوتووترین میکرۆسکۆپەکان لە ژووری نەشتەرگەری نێو چاوی نەخۆشخانەی ماستەڕ پسپۆڕی پزیشکی چاوی نوور ئەنجام دەدرێت.
ماوەی مانەوە
تا سێ ڕۆژ دوای نەشتەرگەری
زانیاری زیاتر
ئەگەر نەخۆشییێکی تایبەتتان هەیە یان دەرمانێک بەکاردەهێنن، پێشتر پزیشکەکەتان لەسەر ئەم بابەتە ئاگادار بکەن

Azadeh Farahi, MD.

Sepideh Tavakolizadeh, MD.

Reza Erfanian Salim, MD.

Masoud Aghsaei Fard, MD.