پاکێجی چارەسەری کەمرا
پیرچاوی شتێکی ئاساییە و پەیوەندی بە تەمەنەوە هەیە و دوای ٤٠ ساڵ دەردەکەوێت. نەخۆش شتی دوور دەبینێت و کێشەی نییە، بەڵام بۆ دیتنی شتی نزیک وەک کتێب خوێندنەوە، ئیشی کۆمپیوتەر و مۆبایل و ئەم جۆرە چالاکیانە دایم چاویان لە کتێب و مۆبایل و ... نزیک و دوور دەکەنەوە هەتاکوو چاکتر ببینن. بۆ ئەم کەسانە دەبێت بە وردی پشکنین بکرێت و دەبێ چاویلکە یان چارەسەری پێشکەوتوو وەک کەمرا بەکاربهێنن.
تەمەنی گەشەی نەخۆشی
٤٠ساڵ بۆ سەرەوە
شێوازی چارەسەر کردن

تەکنیکی چاک کردنەوە بە لەیزەر بە سوود وەرگرتن لە لەیزەری " فێمتۆسکێند " و چاندنی (INLAY) کەمرا نوێترین تەکنیکی چاک کردنەوەی پیرچاویە و بە بەراوەرد لەگەڵ تەکنیکەکانی پێشەوە زۆر پێشکەوتووە. کەمرا چاندنێکی Inlay کاریگەر و بێ مەترسییە.

کەمرا شتێکی بازنەییە و ٥ میکڕۆن ئەستوورە( نزیکەی لە 10/1 ناسکتر لە کاغەز) و زۆر بچووکتر لە لێنزە. نزیک ٨٤٠٠ کونیلە بە لەیزەر لەسەری درووست کراوە تا گەردە بە سوودەکان بۆ پاراستنی سەلامەتی کۆرینە بتوانن لێ تێپەڕن. کەمرا لە مۆدێرنترین مادەی پۆلیمەری پێک هاتووە کە لەگەڵ جەستەی مرۆڤ گونجاوە.

چاودێرییەکانی دوای نەشتەرگەری

١- بەکارهێنانی دەرمان و قەترەکان بەو شێوازەی پزیشک بۆی داناویت

٢- چالاکی زۆر و وەرزشی قورس قەدەغەیە

٣- بەردەوام سەردانی پزیشک بکەن ٤- مەلە نەکردن بۆ ماوەی ٢ هەفتە دوای نوشتەرگەری

تێچووی نرخی چارەسەری
٣٥٠٠ دۆلار
هێما و نیشانەکان

١- هەست بە ماندوو بوونی چاو و سەر ئێشە لە کاتی خوێندن، دورین و ئیشی کۆمپیوتەر و ...(بە عام ئەو شتانەی پێویستی بە ورد بینی و لە نزیکەوە سەیر کردنە)

٢- نەبوونی توانایی خوێندنەوەی ڕۆژنامە و مۆبایل لە نزیکەوە

٣- پێویست بە ڕووناکی ڕاستەوخۆ لە کاتی خوێندنەوە ٤- هەست بە سوڕانەوە سەر و سەر ئێشە لە کاتی خوێندنەوە

تێچووی نرخی چارەسەری

١- ئەو کەسانەی تووشی پیر چاوی نین

٢- ئەو کەسانەی دووربینیان هەیە

ئامادەکارییەکانی پێش نەشتەرگەری

١- پێویستە ٤٨ کاتژمێر پێش نەشتەرگەری چاو و پێڵووکانتان مەکیاج نەکەن

٢- پزیشک لە دەرمان و نەخۆشییە تایبەتەکانتان ئاگادار بکەن

٣- شۆردنی پێڵوو و برژانگەکانتان پێش نەشتەرگەری کەمرا ٤- یەک ڕۆژ پێش نەشتەرگەری کەمرا خواردنی قورس مەخۆن

ئامێرەکانی چارەسەری
ئەم نەشتەرگەرییە بە سوود وەرگرتن لە لەیزەری خێرا و وردی " فێمتۆسکێند " ئەنجام دەدرێت
ماوەی مانەوە
٢ بۆ ٣ هەفتە
زانیاری زیاتر
بۆ زانیاری زیاتر سەیری نامیلکەکان بکەن

Hasan Hashemi, MD.

Mohammad Miraftab, MD.

Mohammad Reza Taheri, MD.