پاکێجی چارەسەری pterygium "نینۆکە"
" نینۆکە "ی چاو زیادەیەکی سێ گۆشەییە کە لە سپێنەی چاو(ملتحمە) تا سەر گلێنەی چاو (کۆرینە) دێت. ئەم زیادەیە لە گەشە کردنی شانەی پەیوەندی و دەمارەکانی سپێنە(ملتحمە) پێک دێت.
تەمەنی گەشەی نەخۆشی
تەمەنێکی تایبەتی نییە
شێوازی چارەسەرکردن

ئەگەر بچووک بێت و ناحەز نەبێت و سووری و سوتانەوەی بە دوادانەبێت پێویستی بە چارەسەری نییە.

ئەگەر ئینتیهابی هەبێت و ببێتە هۆی سوتانەوەو سوور بوونی چاو، چارەسەری بە دەرمان وەک قەترەی فرمێسکی ساختە و لە دۆخی خراپتر، قەترەی سترۆئیدی دەکرێت.

ئەگەر زۆر قورس بێت، نەشتەرگەری لابردنی " نینۆکە " ئەنجام دەدرێت.

چاودێرییەکانی دوای نەشتەرگەری

١- قەترە و دەرمانەکان لە کاتی خۆی بەکار بهێنن

٢- دەست لێدان و خوراندنی چاو بۆ ماوەی ٢٤کاتژمێر قەدەغەیە

٣- تا سێ ڕۆژ دوای نەشەتەرگەری خۆتان مەشۆن

٤- دەبێ چاویلکەی ژێر خۆر بەکاربهێندرێت. ٥ پزیشک بەردەوام پشکینیتان بۆ بکات

تێچوی نرخی چارەسەری
١٤٠٠ دۆلار
هێما و نیشانەکان

١- دیتنی زیادەیەکی سێ گۆشەییە کە لە سپێنەی چاو(ملتحمە) تا سەر گلێنەی چاو (کۆرینە) هاتووە.

٢- سوتانەوە، خوراندن و ئاو کردنی چاو

٣- لێڵ بوونی بینایی

ئەو کەسانەی ئەم چارەسەرەیان بۆ گونجاو نییە
سنوورێک بۆ چارەسەری ئەم نەخۆشییە نییە
ئامادەکارییەکانی پێش نەشتەرگەری

- ئەگەر دەرمانێک بەکاردەهێنن ئەکید پزیشکەکەتان ئاگادار بکەن

- شۆردنی پێڵوو و برژانگ شەوی پێش نەشتەرگەری

- ٤٨کاتژمێر پێش نەشتەرگەری نابێ لێنز و عەدەسە بەکار بهێندرێت

- پێویستە ٤٨ کاتژمێر پێش نەشتەرگەری چاو و پێڵووکانتان مەکیاج نەکەن

- پزیشک لە دەرمان و نەخۆشییە تایبەتەکانتان ئاگادار بکەن

- 12 کاتژمێر پێش نەشتەرگەری خواردنی قورس مەخۆن

ئامێرەکانی چارەسەری
بەکارهێنانی ئامێری تایبەت بە " نینۆکە " بێ خەواندن و بە بەنجی مەوزوعی لادەبردرێت.
ماوەی مانەوە
٢بۆ ٥ ڕۆژ
زانیاری زیاتر
بۆ زانیاری زیاتر سەیری نامیلکەکان بکەن

Hasan Hashemi, MD.

Mohammad Miraftab, MD.

Shakiba Ebadollahi, MD.

Saeid Shahhosseini, MD.

Kazem Amanzadeh, MD.

Shahab Heidarian, MD.

Hasan Koohian, MD.

Hooman Bahrmandi, MD.

Mohammad Mehdi Zaferani, MD.

Alireza Moghaddasi, MD.

Farzad Mohammadi, MD.

Rama Pourmatin, MD.