ئەم شێوەیە بۆ چاک کردنی نزیکبینی، دووربینی و ئاستیگماتیسمی زۆر قورس کە بە لەیزەر چاک نابێت، بەکار دەهێندرێت. ئەم لێنزە بە شێوەی هەمیشەیی لە نێو چاو دەچاندرێت، بەڵام پزیشک هەموو کات دەتوانێت بە نەشتەرگەری دەریبێنێت.
چاندنی لێنز بە شێوەی نەشتەرگەرییەو لە ژووری نەشتەرگەریدا ئەنجام دەدرێت، بەڵام پێویستی بە خەواندنی پێش و پاش نەشتەرگەری نییە. پزیشکی چاو و ستافەکەی دوای سڕ بوون(زۆربەی کات بە شێوەی بەنجی گشتی) بە بڕینەوەیێک لای کۆرینە، لێنز لە نێو چاو لە ژووری پێشەوە، پێش ڕەنگێنە (عنبیە) و عەدەسەی سەرەکی دادەنرێت و دوایی بڕینەوەکە بە جووانی به تەقەڵ دەیدورنەوە.
تەقەڵەکان دوای ٤ بۆ ٦ هەفتە دەردێنن. لەوانەیە نەخۆش چەند ڕۆژ دوای نەشتەرگەری هەست بە ئازارێکی کەم بکات و کۆتا رێژەی بینایی تا دوای دەرهێنانی تەقەڵەکان دوا بکەوێت.
خۆ شۆردن، مەلە، وەرزش، ئیشی ڕۆژانە و گەشت کردن، ئەگەر ڕای پزیشکی لەسەر بێت کێشەی نییە.
١٢کاتژمێر پێش نەشتەرگەری هیچ خواردن و خواردنەوەیێک نەخۆن
مەکیاج نەکردن لە ڕۆژی نەشتەرگەری
پاک کردنەوەی دەمووچاو، پێڵوو و برژانگ لە ڕۆژی نەشتەرگەری
ئەم نەشتەرگەرییە بە شێوەی بەنجی گشتی بەنجی مەوزوعی لە ژووری نەشتەرگەری نێو چاوی نەخۆشخانەی ماستەڕ پسپۆڕی پزیشکی چاوی نوور و بە سوود وەرگرتن لە پێشکەوتووترین ئامێری نەشتەرگەری ئەنجام دەدرێت.