پاکێجی چاندنی کۆرینە
لە نەشتەرگەری چاندنی کۆرینە،بەشی زیان لێکەوتووی کۆرینە لادبردرێت و کۆرینەی تازە لە جێی دادەنرێت.
تەمەنی گونجاو بۆ ئەم نەشتەرگەرییە
لایەنی کەم ٤٠ساڵ
شێوازی چارەسەر کردن

زۆربەی کات پێویستە نەخۆش یەک ڕۆژ پێش نەشتەرگەری لە نەخۆشخانە بخەوێت و تاقی کردنەوە و پشکنینی بۆ بکرێت. پێش ئەوی بمێننەوە لە نەخۆشخانە، ئەبێت لەگەڵ بانکی کۆرینەرێکخستەکان تەواو بێت، بەڵام لەوانەیە لە ڕۆژی نەشتەرگەری کۆرینەی گونجاو بۆ چاندن نەبێت و نەشتەرگەری دوا بکەوێت. چاندنی کۆرینە بە بەنجی گشتی دەکرێت.

چاودێرییەکانی دوای نەشتەرگەری

١- بە بەردەوامی چاوییلکە یان چاویلکەی ژێر خۆر بۆ پاراستنی چاو لە ئازار بەکار بهێنن

٢- ئەو وەرزشانەی کە لەوانەیە چاوتان ئازاری بەربکەوێت وەک جودو، زۆران و فوتبال قەدەغەیە

٣- ئەو چالاکییانەی قورسن و بۆی هەیە ئازار بە چاو بگات قەدەغەیە، شەڕ مەکەن.

٤- لە کاتی مەلە کردن یان هەموو وەرزشێک چاویلکە بەکاربهێنن

تێچووی نرخی چارەسەری
٢٧٠٠ دۆلار
هێما و نیشانەکان
هەموو ئازارە بێ چارەسەرییەکانی کۆرینە
ئەو کەسانەی ئەم چارەسەرەیان بۆ گونجاو نییە
ئەو نەخۆشانەی بە ڕای پزیشکی چاو کێشەی قورسی کۆرینەیان نییە
ئامادەکارییەکانی پێش نەشتەرگەری

١- دابین کردنی کۆرینە بۆ چاندن 

٢- ئامادە بوون و خەواندنی نەخۆش لە نەخۆشخانە

٣- تاقی کردنەوەو پشکنین کردن

ئامێرەکانی چارەسەری
ئەم نەشتەرگەرییە بە سوود وەرگرتن لە پێشکەوتووترین مایکرۆسکۆپەکان لە ژووی نەشتەرگەری نێو چاوی نەخۆشخانەی ماستەڕ پسپۆڕی نوور ئەنجام دەدرێت.
ماوەی مانەوە
٢هەفتە بۆ ٤٠ ڕۆژ (بە ڕای پزیشک)
زانیاری زیاتر
ئەگەر نەخۆشییێکی تایبەت یان دەرمانێک بەکاردەهێنن پێشتر پزیشکەکان ئاگادار بکەن

Hasan Hashemi, MD.

Mohammad Miraftab, MD.

Shakiba Ebadollahi, MD.

Saeid Shahhosseini, MD.

Kazem Amanzadeh, MD.

Shahab Heidarian, MD.

Hasan Koohian, MD.

Hooman Bahrmandi, MD.

Mohammad Mehdi Zaferani, MD.

Alireza Moghaddasi, MD.

Farzad Mohammadi, MD.

Rama Pourmatin, MD.