پاکێجی گۆڕینی ڕەنگی چاو

ڕەنگەکانی ڕنگێنە(عنبیە) لە شوێنە جۆراوجۆرەکانی دنیا جیاوازە و هەندێک کەس ڕەنگی چاوی تێکەڵ بووی ٢ یان ٣ ڕەنگە، ڕەنگی قاوەیی، ڕەش و بەڕویی باوترین ڕەنگەکانن کە سێ لە چواری خەڵکی دنیا ئەگرێتەوە. هەروەها ڕەنگێنە(عنبیە) رێژەی رووناکی کە ئەچێتە نێو چاو کۆنتڕۆڵ ئەکات و وەک پارێزەری چاوە بۆ بەرگری لە تیشکە زیان بەخشەکانی تیشکی خۆر. هەندێک کەس بە هۆی نەخۆشی یان ئازار گەیشتن بە چاویان، ڕەنگێنەیان( عنبیە) ناتەواوە.

تەمەنی گونجاو بۆ ئەم نەشتەرگەرییە
لایەنی کەم ١٨ ساڵ
شێوازی چارەسەر کردن

ئەم نەشتەرگەرییە بە بەنجی مەوزوعی یان عام ئەکرێت، هەر دوو چاو بە ٢٠ خولەک ڕزگار ئەبن. هەر وەکوو ئاماژە کرا، دوای نەشتەرگەری ئەگەر پێویست بێت، پزیشک ئەتوانێت ڕەنگێنەی(عنبیە) ساختە دەربێنێت.

چاودێرییەکانی دوای نەشتەرگەری

دوای نەشتەرگەری ئارەزوی خوراندن و ئازاری کەم ئاساییە.

ئاو کردن و هەستیار بوون لە بەر تیشکی خۆر روو ئەدات و دوای چەند ڕۆژ ئەم کێشانە تەواو ئەبن

لە یەکەم هەفتەی دوای نەشتەرگەری لێڵ بوونی بینایی ئاساییە، بەڵام دوای ٢ هەفتە، چاک ئەبێتەوە

چاک بوونەوەی هەموو کەس وەک یەک نییە و لەوانەیە یەک مانگ بخایێنێت.

بەکار هێنانی ئانتی بیوتیک و دەرمانی دژە ئینتیهاب کە پزیشک نووسیوە لە کاتی خۆی زۆر پێویستە.

شۆفێری، وەرزشی قورس، بەرزکردنەوەی شت، چەمانەوە، خوراندن و دەست بردن بۆ چاو قەدەغەیە

ئیشی ڕۆژانە و پیاسەی کەم و سەرکەوتن لە پلیکانه ئاساییە.

تێچووی نرخی چارەسەری
٦٠٠٠ دۆلار
هێما و نشانەکان

ئەو نەخۆشانەی تووشی ئالبینیسم بن

ئەو کەسانەی ڕەنگێنەیان(عنبیە) نییە

ئەو کەسانەی بە هۆی ئازار گەیشتن بە چاو ڕەنگێنەیان دڕابێت

زۆر لاواز بوونی ڕەنگێنە(عنبیە)

درووست نەبوونی زگماکی بەشێک لە ڕەنگێنە(عنبیە) یان کلوبوما

بوونی کیست یان چەند چین بوونی ڕەنگێنە(عنبیە)

ئەو کەسانەی ئەم نەشتەرگەرییەیان بۆ گونجاو نییە

کەسێک کە پێشینەی نەشتەرگەری چاوی هەیە

ئەو کەسانی نەخۆشی سیستەمییان هەیە وەک شەکرە، نەخۆشی بەهجەت و هەموو ئەو نەخۆشیانەی پەیوەندی لەگەڵ شانەی

کۆلاژێنی هەیە

نەخۆشی ئایدز

نەخۆشی هێپاتیت B و C

ئامادەکارییەکانی پێش نەشتەرگەری

دیاری کردنی رێژەی چاو و "عیوب انکسار"

تەوژمی نێو چاوی

دیاری کردنی قووڵایی ژووری پێشەوەی چاو

دیاری کردنی ئەستووری کۆرینە

دیاری کردنی گۆشەی ژووری پێشەوەی چاو

پشکنینی تۆڕی چاو(شبکیە)

دیاری کردنی درێژایی تەوەری چاو

ژماردنی خانەکانی ( ئێندۆتێلیوم) نەخۆشانی سەرەوەی ٤٠ ساڵ

ئامێرەکانی چارەسەری
ئەم نەشتەرگەرییە بە پێشکەوتووترین ئامێرەکان لە ژووری نەشتەرگەری نێو چاوی نەخۆشخانەی ماستەڕ پسپۆڕی پزیشکی چاوی ئەنجام ئەدرێت.
ماوەی مانەوە
یەک هەفتە بۆ دوو هەفتە
تێچووی چەندجارە
ئەکەوێتە سەر جۆری ڕەنگێنەی(عنبیە) ساختە کە نرخەکە ئەگۆڕدرێت.
زانیاری زیاتر
ئەگەر نەخۆشییێکی تایبەتتان هەیە یان دەرمانێک بەکارئەهێنن، پێشتر لەسەر ئەم بابەتە پزشکەکەتان ئاگادار بکەنەوە

Hasan Hashemi, MD.