نەشتەرگەری "ویترێکتۆمی" شێوەیێکی نەشتەرگەری چاوە کە بۆ چارەسەری هەندێک لە کێشەکانی تۆڕی چاو و شلەی شووشەیی(زجاجیە) بەکارئەبردرێت. تۆڕی چاو(شبکیە) شانەیەکی هەستیار بە ڕووناکییە و لە پشتەوەی گۆی چاوە. شلەی شووشەیی (زجاجیە) بەشێکی ڕوون و جێلییە و ناوەندی چاو پڕ ئەکاتەوە. لە نەشتەرگەری "ویترێکتۆمی" شلەی شووشەیی (زجاجیە) خاڵی ئەکەنەوە و پزیشک مادەی تایبەتی لە جێی دادەنرێت.
لە کاتی ئەنجام دانی ئەم نەشتەرگەرییە بە مایکرۆسکۆپی پێشکەوتوو بەردەوام سەیری چاو ئەکەن. ئامێری ورد و زۆر بچووک بە بڕینەوەیەک لە "صلبیە" یان سپێنەی چاو دادەنرێت.
ئەم نەشتەرگەرییە پێویستی بە بەنجی گشتییە.
لەوانەیە دوای نەشتەرگەریی هەست بە ئازار بکەن. نەخۆش ئەبێ بۆ ماوەیەکی کورت پارێزەری چاو(شیلد) بەکار بهێنێت.
پێویستە قەترەی چاو لەو کاتانەی پزیشک دابینی کردوە، بەکار بهێنن. گەشت کردن بە تەیارە و رۆیشتن بۆ شوێنی بەرز وەک چیا قەدەغەیە لەبەر ئەوەی تەوژمی چاو زۆر ئەکات و ئەمە دۆخێکی مەترسیدارە.
خوين بەربوون و ڕاکێشانی تۆڕی چاو (شبکیە) لە ئەو نە خۆشانەی تووشی "رتینوپاتی شەکرە"
جیابوونەوەی تۆڕی چاو (شبکیە)
"عفونت" کردنی بەشێکی نێو گۆی چاو
چرچ بوونی ماکولا (بەشی ناوەندی تۆڕی چاو"شبکیە")
کونی ماکولا کێشەکانی دوای نەشتەرگەری کاتاراکت
پزیشکی چاو شێوەی بەنجی هەڵئەبژێرێت کە گشتی بێت یان خود مەوزوعی. لەوانەیە یەک شەو لە نەخۆشخانە بن. پێش نەشتەرگەری پێڵوو و برژانگتان پاک بکەنەوە و بە هیچ شێوەیەک مەکیاج مەکەن بۆ ئەوەی پزیشک بتوانێت پشکنینتان بۆ بکات.