پاکێجی بێلفارۆپلاستی

نەشتەرگەری پێڵوو کە "بێلفارۆپلاستی" پێ ئەوترێت بۆ لابردنی پێستی زیادە، لابردنی هەوی پێڵووکان و چاک کردنی قووڵاییە و ئامانجی سەرەکی ئەم نەشتەرگەرییە جوان کردنی دەموچاوە(تەجمیل)

تەمەنی گونجاو بۆ ئەم نەشتەرگەرییە
لایەنی کەم ٣٥ ساڵ
شێوازی چارەسەر کردن

ئەم نەشتەرگەرییە بریتیە لە پێڵووی سەرەوە و پێڵووی خوارەوە کە بێ خەواندنەو زۆربەی کات بە بەنجی مەوزوعی ئەنجام ئەدرێت. بە ڕای پزیشک و ئەگەر پێویست بێت بۆ نخۆش بەنجی گشتی ئەکرێت.

چاودێرییەکانی دوای نەشتەرگەری

لەوانەیە دوای نەشتەرگەری هەست بە ئازار و ڕاکێشانی پێڵووکانتان بکەن. ئەم دۆخە زۆربەی کات کەمە و لەگەڵ بەکارهێنانی هێوەرکەرەوە باوەکان چارەسەر ئەبێت. ئەگەر ئازار زۆر بوو یان بیناییتان کەم بوو ئاکید لەگەل پزیشک پەیوەندی بکەن. ٢٤-٤٨ کاتژمێر کیسەی ئاوی سارد بەکاربهێنن و سەرتان بەرز ڕابگرن. دوای ٤٨ کاتژمێر ئەگەر شین ببوو، کیسەی ئاوی گەرم بەکاربهێنن. لە یەکەم ڕۆژانی دوای نەشتەرگەری لەوانەیە ئاو کردنی چاو، هەستیار بوون بە ڕووناکی و گۆڕانکاری بینایی( وەک لێڵ بوونێکی کەم و دووانبینی) ڕوو بدات کە بە هێمنی چارەسەر ئەبێت. زۆربەی کات ٦بۆ ٨ ڕۆژ دوای نەشتەرگەری تەقەڵەکان دەردێنن.

تێچووی نرخی چارەسەری

بێلفارۆپلاستی دوو پێڵوو: ٢٠٠٠ دۆلار

بێلفارۆپلاستی چوار پێڵوو: ٣٢٠٠ دۆلار

هێما و نیشانەکان
  1. شل و شۆڕ بوونەوەی پێستی پێڵووکان
  2. هەوی ژێر چاو کە ئە بێتە هۆی گوانگاری نەویستراو(ناشیرین)
ئەو کەسانەی ئەم چارەسەرەیان بۆ گونجاو نییە
  1. تەمەنی کەمتر لە ٣٥ ساڵ
  2. ئەو کەسانەی تووشی نەخۆشی سیستەمین
  3. ئەو کەسانەی بە هیوای شتی سەیر و سەمەرن لە نەشتەرگەرییەکەدا
ئامادەکارییەکانی پێش نەشتەرگەری
  1. پشکنینی وردی پزیشکی چاو
  2.  دیاری کردنی هێزی بینایی
  3. توێژینەوەی دۆخی چینی فرمێسک
  4. توێژینەوەی جوڵەی چاو و هەستە دەماری جوڵە و هەستی چاو و روخسار
  5. توێژینەوەی دۆخی برۆ و ڕێک بوونیان
  6. بەکارنەهێنانی دەرمانی ڕوون کەرەوەی خوێن وەک ئاسپرین لە ١٠ ڕۆژ تا ٢ هەفتە پێش نەشتەرگەری (ئەگەر دەرمانێک بەکارئەهێنن ئاکید پزیشکەکەتان ئاگادار بکەن)
ئامێرەکانی چارەسەری
ئەم نەشتەرگەرییە بە سوود وەرگرتن لە پێشکەوتووترین ئامێرەکانی مۆدێرن لە نەخۆشخانەی ماستەڕ پسپۆڕی نوور ئەنجام ئەدرێت.
ماوەی مانەوە

بێلفارۆپلاستی دوو پێڵوو: تا یەک هەفتە دوای نەشتەرگەری

بێلفارۆپلاستی چوار پێڵوو: تا یەک هەفتە دوای نەشتەرگەری

زانیاری زیاتر
ئەگەر نەخۆشییێکی تایبەت یان دەرمانێک بەکارئەهێنن پێشتر پزیشکەکان ئاگادار بکەنەوو

Azadeh Farahi, MD.

Sepideh Tavakolizadeh, MD.

Reza Erfanian Salim, MD.

Masoud Aghsaei Fard, MD.