پاکێجی نەشتەرگەری ئەلقەی کۆرینەیی

کۆرینەی نەخۆشانی "کراتوکونوس"(قەوسی کۆرینە)، بەهێز نییە، بۆیە ناتوانن بۆ چاک کردنەوەی"عیوب انکساری" تەکنیکه جۆراوجۆرەکانی نەشتەرگەری لەیزیک وەک PRK ، فێمتۆلەیزیک یان فێمتۆئێسمایل سوود وەر بگرن. زانستی پزیشکی چاو ئەلقەی کۆرینەیی INTACS داهێناوە تا بتوانێت "عیوب انکساری" نەخۆشانی کراتوکونوس چاک بکاتەوە و بینایی بێ چاویلکە و بە چاویلکەیان بەرەو باشتر بوون ببات.

تەمەنی گونجاو بۆ چارەسەری
لایەنی کەم ٢١ ساڵ
شێوازی چارەسەر کردن

نەشتەرگەری چاندنی ئەلقەی نێو کۆرینە INTACS چارەسەرییێکی خێرا و بێ خەواندنە و بە قەترەی سڕی مەوزوعی لە دوو قۆناغ ئەنجام ئەدرێت. لە قۆناغی یەکەم بە ئامێری تایبەت سەرەتا بڕینەوەیەک لە سەر کۆرینە درووست ئەکەن و لەو رێگایە دوو بۆریی لە قووڵایی کۆرینە وەک بازنە و لە یەک ناوبەند لەگەڵ کۆرینە درووست ئەکەن. لە قۆناغی دووهەم ئەلقە (پێشتر ئەستووری هەژمار کراوە) لەم بۆرییە دادەنرێت.

دوای نەشتەرگەری چاو بەندێج ئەکرێت و قەترەی چاو بۆ ماوەی یەک تا چەند هەفتە ئەبێت بەکاربهێندرێت.

چاودێرییەکانی دوای نەشتەرگەری
  1. بە ڕای پزیشک پشکنینی دوای نەشتەرگەری و پشکنینەکانی دواتر بکرێت
  2. قەترە و دەرمانەکان لە کاتی خۆی بەکار بهێنن
  3. چەند ڕۆژی دوای نەشتەرگەری، چاو لە پێش رووناکی هەستیار ئەبێت. ئەبێ چاویلکەی ژێر خۆر بەکاربهێندرێت.
  4. دەست لێدان و خوراندنی چاو بۆ ماوەی ٤ تا ٦ هەفتە قەدەغەیە ٥-وەرزشی قورس و چالاکی زۆر وەک فوتبال، والیبال، ڕاکردن و ... بۆ ماوەی ٦هەفتە قەدەغەیە، پیاسە و خۆ گەرم کردنی بە نەرمی کێشەی نییە.
تێچووی نرخی چارەسەری
٣٧٠٠ دۆلار
هێما و نیشانەکان
کێشەی "عیوب انکساری" نزیکبینی، دووربینی و ئاستیگماتیسم
ئەو کەسانەی ئەم چارەسەرەیان بۆ گونجاو نییە
  1. ئەو کەسانەی تووشی نەخۆشی شەکرەن و پێویستیان بە ئەنسولینە
  2. ئەو کەسانەی تووشی کێشەی شانەیین
  3. ئەو کەسانەی تووشی لاوازی بەرگری جەستەیین
  4. خانمانی دوو گیان یان ئەو خانمانەی شیری منداڵ ئەدەن
  5. ئەو کەسانەی برینی دووبارە و دووبارەی کۆرینەیان هەیە یان تووشی دیستروفی کۆرینەن
  6.  ئەو کەسانەی دەرمانی راکوتان«بۆ چارەسەری زیپکەی پێست»، امیودارون «بۆ نەخۆشییەکانی دڵ» و سوماتریپتان «بۆ چارەسەری میگرن» بکارئەهێنن.
ئامادەکارییەکانی پێش نەشتەرگەری
  1. شۆردنی پێڵوو و برژانگ شەوی پێش نەشتەرگەری
  2. مەکیاج نەکردن ٤٨ کاتژمێر پێش نەشتەرگەری
  3. جلی ڕەحەت لەبەر بکەن
  4. عەتر بەکار مەهێنن
  5. ٤٨کاتژمێر پێش نەشتەرگەری نابێ لێنز و عەدەسە بەکار بهێندرێت
  6. ئەگەر دڵەڕاوکێتان هەیە حەبێکی هێدیکەرەوە بخۆن.
ئامێرەکانی چارەسەری
ئەم نەشتەرگەرییە لە ژووری نەشتەرگەری نێو چاوی نەخۆشخانەی ماستەڕ پسپۆڕی پزیشکی چاوی نوور و بە سوود وەرگرتن لە پێشکەوتووترین ئامێری نەشتەرگەری ئەنجام ئەدرێت.
ماوەی مانەوە
یەک هەفتە
زانیاری زیاتر

پێش نەشتەرگەری سەرنج بەم خاڵانە بدن:

ئەم چارەسەرییە به ئەو کەسانەیە نزیکبینی کەم (کەمتر لە ٤- دیوپتر) و ئاستیگماتیسم کەمتر لە ١ دیوپتر پێشنیار ئەکرێت. سەلامەتی چاو و نەبوونی پێشینەی نەخۆشی یان ئازار گەیشتن بە چاو پێویستە

لە یەک ساڵی ڕابردوودا رێژەی چاو نەگۆرابێت

ئەو نەخۆشانەی قەوسی کۆرینەی کەم تا مام ناوەندیان هەیە کە ناتوانن بەرگەی لێنز بگرن، ئەتوانن لەم تەکنیکە سوود وەربگرن. ئەبێ بزانن نەشتەرگەری چاندنی ئەڵقەی کۆرینەیی بەس بینایی چاکتر ئەکات و رێژەی ژمارەی چاویلکە کەم ئەکات و کاریگەری لەسەر قەوسی کۆرینە نییە.


Hasan Hashemi, MD.

Mohammad Miraftab, MD.

Shakiba Ebadollahi, MD.

Saeid Shahhosseini, MD.

Kazem Amanzadeh, MD.

Shahab Heidarian, MD.

Hasan Koohian, MD.

Hooman Bahrmandi, MD.

Mohammad Mehdi Zaferani, MD.

Alireza Moghaddasi, MD.

Farzad Mohammadi, MD.

Rama Pourmatin, MD.