پاکێجی گلوکوم

"گلوکوم" یان ئاوی رەش نەخۆشییێکە کە بە هۆی زۆر بوونی تەوژمی نێو چاوی (یان بە کورتی تەوژمی چاو) هەستە دەماری بینایی تووشی زیان ئەکات. ئەرکی هەستە دەماری بینایی گەیاندنی زانیاری بە مێشکە و زیان گەیشتن بە هەستە دەمار ئەبێتە هۆی کێشەی مەیدانی بینایی و ئەگەر چارەسەر نەبێت و قووڵ بێت، لەوانەیە ئەنجامی نابینابوون و کوێری بەدوادا بێت.

تەمەنی گەشەی نەخۆشی
لەگەڵ تێبینینی ڕابردووی خێزانی و هۆکارە جیاوازەکانی تر ئەگۆڕدرێت
شێوازی چارەسەر کردن

سەرەتا ئەبێت پشکنین بریتی بێت لە:

  1. پێواندنی تەوژمی نێو چاو
  2.  پشکنینی گۆشەی چاو
  3.  توێژینەوەی هەستە دەماری بینایی
  4. تاقی کردنەوەی مەیدانی بینایی بۆ ناسینەوەی گلوکوم
  5. تاقی کردنەوەکانی تر وەکوو وێنە کردنی سەری هەستە دەماری بینایی و تۆڕەی چاو"شبکیه"(ئەگەر پێویست بێت)
ئەم نەخۆشییە بە چەند شێوە کۆنتڕۆڵ و چارەسەر ئەکرێت

١- بەکار هێنانی دەرمان

٢- شانتی چاو (احمد والو)

٣- بەکارهێنانی لەیزەر بۆ کەم کردنی تەوژمی نێو چاو

⁃ایریدوتومی

⁃ترابکولوپلاستی

⁃سیکلوفتوکوآگولاسیون اندوسسکوپیک

خاڵی گرینگ
  • ئەبێت یەک ڕۆژ دوای نەشتەرگەری پشکنین بۆ نەخۆش بکرێت
  • نەشتەرگەری گلوکوم بۆ پاراستنی بینایی و ڕێگەگرتن لە نابینابوونە و نابێتە هۆی چاکتر بوونی رێژەی بینایی
چاودێرییەکانی دوای نەشتەرگەری
  1. دوای بە جێ هێشتنی نەخۆشخانە، لەسەر چاوی نەخۆش بەندێج و پارێزەری چاو "شیلد" بۆ پاراستنی چاو دادەنرێت، تکایە بەندێجەکە لە ماڵ مەکەنەوە
  2. پشوو دان یەکەم ڕۆژ دوای نەشتەرگەری. دوای نەشتەرگەری گلوکوم شتی قورس (قورستر لە ٢کیلۆ) بەرز مەکەنەوە. ئەگەر پێویستە لە پلیکانه بڕۆنە سەرەوە، ئاگاتان لە خۆتان بێت و لەگەڵ کەسێک هاتوچوو بکەن.
  3. لە کاتی پشوو دان یان خەوتن ژێر سەرتان کەمێک بەرز بێت.
  4. خواردنی سووک، شل و گەرم، خواردنی سەوزە و میوەی تازە بۆ زووتر چاک بوونەویە.
  5. دوای نەشتەرگەری گلوکوم ئەگەر هەست بە بوونی شتێک لە نێو چاوتان ئەکەن، ئاسایییە، نیگەران مەبن. پزیشک بۆ کەم کردنەوەی ئازاری نەخۆش دەرمانی هێدی کەرەوە ئەنووسێت.
تێچووی نرخی چارەسەری
١٦٠٠بۆ ٢١٠٠ دۆلار
ئەو کەسانەی ئەم چارەسەرەیان بۆ گونجاو نییە
ئەو نەخۆشانەی دوای پشکنینی ورد ڕای پزیشک لەسەر ئەم شێوەی چارەسەرییە نەبێت
ئامادەکارییەکانی پێش نەشتەرگەری
  1. شەوی پێش نەشتەرگەری خۆتان بشۆن و دەمووچاوتان بە سابون یان شامپوی منداڵان بشۆن
  2. سەرنج بدەنە ڕێنماییەکانی ستافی نەخۆشخانه سەبارەت بە خواردنەکانتان
  3. ئەگەر دەرمانێکی تایبەت بەکارئەهێنن پزیشکەکەتان ئاگادار بکەنەوە
خاڵی گرینگ

بەکارهێنانی دەرمانەکانی زۆر بوونی تەوژمی خوێن و کەم کردنەوەی چەوری خوێن، ئەبێت وەکوو پێش نەشتەرگەری بەردەوام بێت.

دەرمانەکانی دڵ وەکوو پێشتر بەکاربهێنن، ئەگەر ئاسپرین و وارفارین بەکارئەهێنن، نەگەر ببێت بەکاریمەهێنن، بەڵام پێویستە پێشتر ڕای پزیشکی پسپۆڕی دڵ وەربگرن.

ئەگەر تووشی نەخۆشی شەکرەن، پزیشکەکەتان لەم نەخۆشییە ئاگادار بکەنەوە.

بۆ تاقی کردنەوەکانی پێش نەشتەرگەری وەکوو تاقی کردنەوەی خوێن، دڵ و دەمار ئامادە بن

ئامێرەکانی چارەسەری

ئامێرو کەرەستەی گونجاو لەگەڵ شێوەی چارەسەری وەکو شانتی چاو، لەیزەری پێشکەوتووی تۆڕی چاو وەک "ئامێری CPC کە نوێترین و پێشکەوتووترین لەیزەری تۆڕی چاو و گلوکوم و بۆ ئەو نەخۆشانەی تەوژمی چاویان زۆرە بەکارئەبردڕێت.


Narges Zandevakil, MD.

Ali Izadi, MD.

Alireza Soleimani, MD.