"ئێسمایل" دواهەمین نەوەی نەشتەرگەری چاک کردنەوەی بینایییە. ئەم شێوەیە وەکوو کەم هێرشبەرترین شێوەی چارەسەری نزیکبینی و ئاستیگماتیسم ناسراوە و گرینگترین تایبەتمەندیەکەی ئەوەیە کە بە هیچ شێوە چین لابردنەوەیێک لە ڕووی کۆرینە ناکرێت.
لەم تەکنیکەدا لە قووڵایی ١١٠ بۆ ١٣٠ میکرۆن دوو بڕینەوە شانەیێک بە شێوەی عەدەسە لە نێو کۆرینە درووست ئەکات و بە بڕینەوەی ٤-٢ میلیمەتر ئەم عەدەسەیە و هەڵگرتنی، شێوەی کۆرینە ئەگۆڕدرێت و بینایی چاک ئەبێتەوە.
ئەو کەسانەی تووشی دووربینین
خانمان لە کاتی دووگیانیدا
ئەو کەسانەی تووشی "آرتریت روماتوئید"،"لوپوس"،"گلوکوم"ی قورس،"عفونت"، "تبخال"چاو(تێمیسکی چاو)، شەکرەی قورس و کۆنتڕۆڵ نەکراو
ئەم نەشتەرگەریە بە سوود وەرگرتن لە خێراترین لەیزەری پزیشکی چاو "فمتوسکند" و لە ژووری نەشتەرگەری پێشکەوتووی لەیزیکی نەخۆشخانەی ماستەڕ پسپۆڕی پزیشکی چاوی نوور ئەنجام ئەدرێت.