پاکێجی چارەسەری "ئێسترابیسم"

"ئێسترابیسم" بەو حاڵەتەی ئەوترێت کە چاوەکان لە یەک تەوەردا نەبن. ئەمە یەکێک لە باوترین کێشەکانی چاو لە منداڵانە. لەم نەخۆشییەدا لەوانەیە یەک یا هەر دوو چاو بۆ لای ناوەوە، دەرەوە، سەرەوە یان خوارەوە لار بێت و هەروەها بۆی هەیە زۆرتر لە یەک حاڵەتی ئاماژە پێ کراو لە یەک کاتدا لە مندالێک ڕوو بدات. ناوی تری ئەم نەخۆشییە "خێلییە"

تەمەنی گەشەی نەخۆشی
لە کاتی لە دایک بوون تا ٦ ساڵ
شێوازی چارەسەرکردن

بۆ چارەسەری "ئێسترابیسم" لە منداڵ ئەبێت ئەم خاڵانە ڕەچاو بکرێن

  1. تەمەنی منداڵ، باری تەندرووستی و ڕابردووی پزیشکی
  2. توانای منداڵ بۆ وەرگرتنی چارەسەری تایبەتی
  3. هۆکاری "ئێسترابیسم"
  4. جۆری "ئێسترابیسم" و ڕادەکەی

تێبینی: چارەسەری بریتییه لەم خاڵانە:

بەکارهێنانی چاویلکە یان مەنشور

قەترەی چاو

وەرزشی چاو

بەکارهێنانی چاوپارێز (شیلد) لەسەر یەک یان هەردوو چاو ( ئەگەر لە هەمان کاتدا تەمەڵی چاوی هەبێت، ئەم تەکنیکە بۆ چاک بوونەوە یارمەتی ئەدات).

نەشتەرگەری: بە ڕای پزیشک و ئەگەر چارەسەرییەکانی تر نەبێت، ئەم شێوەیە بێ مەترسی ترین و کاریگەرترین شێوەی چارەسەری "ئێسترابیسم"

چاودێرییەکانی دوای نەشتەرگەری

ئەو شتانەی پێویستە بیکەن:

  1. تا بە تەواوی ئاگادار ئەبنەوە لە ژێر چاودێری بن
  2. لایەنی کەم بۆ ماوەی ٢ ڕۆژ پشوو بدەن
  3. چالاکی و جم و جوڵ قەدەغەیە
  4. بەکارهێنانی دەرمانی هێدیکەرەوەی ئازار
  5.  مەلە کردن لایەنی کەم بۆ ماوەی ٢ هەفتە قەدەغەیە
تێچووی نرخی چارەسەری
١٥٠٠ دۆلار (سێ ماسولکە یان زۆرتر لە یەک چاو)
هێما و نیشانەکان
  1. ناڕێکی چاوی منداڵ بۆ لای ناوەوە، دەرەوە، سەرەوە یان خوارەوە (گرینگترین نیشانە)
  2. نەتوانانینی وردبوونەوەی بەردەوام لە شتێک
  3. داخرانی یەک چاو لە ڕووناکی ٤- لار کردنەوەی سەر بە لایێک
ئەو کەسانەی ئەم نەشتەرگەرییەیان بۆ گونجاو نییە

بۆ گەورەکان نەشتەرگەری "ئێسترابیسم" دژوارە

ئامادەکارییەکانی پێش نەشتەرگەری

  1. پشکنینی ورد
  2. شۆردنی چاو و پێڵووکان
  3. هیچ نخواردن لە ٨ کاتژمێر پێش نەشتەرگەری
ئامێرەکانی چارەسەری
ئەم نەشتەرگەرییە بە بەنجی گشتی یان مەوزوعی بە پێشکەوتووترین ئامێری چارەسەری لە ژووری نەشتەرگەری نەخۆشخانەی ماستەڕ پسپۆڕی پزیشکی چاوی نوور ئەنجام ئەدرێت.
ماوەی مانەوە
تا ٣ ڕۆژ دوای نەشتەرگەەی
زانیاری زیاتر
تا ٣ ڕۆژ دوای نەشتەرگەەی

Azadeh Farahi, MD.

Sepideh Tavakolizadeh, MD.

Reza Erfanian Salim, MD.

Masoud Aghsaei Fard, MD.