پاکێجی کاتاراکت

ئاو مرواری نەخۆشییێکە لەبەر پیر بوونی عەدەسەی چاو روو ئەدات. لەم دۆخەدا گروپێک هۆکاری پاتۆلۆژیک و گۆڕانکارییەکانی شانە لە خانەکاندا بە هێمنی ئەبێتە هۆی ئەم نەخۆشییە.

لەم نەخۆشییەدا پڕۆتینی لێنزی چاو کۆ ئەبێتەوە و ئەگۆڕدرێت. گۆشار بۆ عەدەسە هێزی ئەگۆڕێت و نەخۆش بە خێرایی نزیکبین یان دووربین ئەبێت.

تەمەنی پەیدا بوونی نەخۆشی
لە تەمەنی ٦٥ بۆ ٧٠ ساڵ ٥٠٪ خەڵک تووشی ئەم نەخۆشییە ئەبن و بەڵام سەرەوەی ٧٠ ساڵ رێژەی تووش بوون ئەگاتە ٧٥٪ و زۆرتر ئەبێت.
شێوازی چارەسەر کردن
نەشتەرگەری کاتاراکت تەنیا رێگای چارەسەری ئەم نەخۆشییەیە.
چاودێرییەکانی دوای نەشتەرگەری
  1. لەسەر ئەو چاوەی نەشتەرگەری کراوە مەخەون و بۆ ماوەی ئەم جۆرە خەوتنە ئەم پرسیارە لە پزیشکەکەتان بکەن
  2. لە دووهەم ڕۆژی نەشتەرگەریدا ئەتوانن خۆتان بشۆن و دەست نوێژ بگرن.
  3.  دەست لێدان و خوراندنی چاو لە هەفتەکانی سەرەتای نەشتەرگەری قەدەغەیە چون ئەبێتە هۆی دواکەوتنی ساڕێژ بوونی برین و هەست بە سوتان و خورینی چاوی بە دوادایه.
  4. ماوەی یەک هەفتە سەرتان مەچەمێننەوە
  5. لە شەشەم ڕۆژی دوای نەشتەرگەری ئەتوانن سوجدە بەرن
  6. لە هەفتەی یەکەم دوای نەشتەرگەری "شیلد" یان پارێزەری چاو بەکاربهێنن
  7.  مەکیاج، مەلە و شۆفێری کردن ئەبێ بە ڕای پزیشکەکەتان بێت
  8. شتی قورستر لە ١٠ کیلۆ بەرز مەکەنەوە
  9. ئەگەر ڕای پزیشک لەسەر بەکارهێنانی چاویلکە یان پارێزەری چاو بوو، بەکاریبهێنن.
  10. دوای نەشتەرگەری پێویستی بە گۆڕینی خواردنەکانتان نییە، چەند کاتژمێری یەکەم دوای نەشتەرگەری خواردنی نەرم وەکوو سووپ بخۆن و میوە و سەوزە و ئاو بخۆنەوە
  11. دەرمان و قەترەکان بەو شێوازەی پزیشک بۆ داناوی بەکاربهێنن
تێچووی نرخی چارەسەری

کاتاراکت: ١٢٠٠

دۆلار فمتوکاتاراکت: ١٧٠٠ دۆلار

هێما و نیشانەکان

- لێڵ بوونی بینایی

- کەم بوونی بینایی لە شەو یان لە رووناکی زۆر

- کێشەی شۆفێری کردنی شەوانە

- گۆڕینی بینینی ڕەنگەکان

- دووانبینی

ئەو کەسانەی ئەم چارەسەرەیان بۆ گونجاو نییە
سنوورێک بۆ ئەم نەشتەرگەرییە نییە
ئامادەکارییەکانی پێش نەشتەرگەری

١- حەمام کردن (خۆ شۆرن): پێڵوو و برژانگتان شەوی پێش نەشتەرگەری بە شامپوی منداڵان بشۆن.

٢- مەکیاج نەکردن: ٤٨ کاتژمێر پێش نەشتەرگەری بە هیچ شێوەیێک مەکیاج مەکەن.

٣- بەکارهێنانی دەرمان: ئەگەر دەرمان بەکارئەهێنن(تەوژمی خوێن، شەکرە و ...) پێویستە پێشتر پزیشکەکەتان ئاگادار بکەنەوه.

٤- خواردن: شەوی پێش نەشتەرگەری نانی ئێوارەی قورس مەخۆن و شیر، هێلکە، کەرە( بە عام خواردنی چەور) مەخۆن. بەیانی(ڕۆژی نەشتەرگەری) نانی بەیانی و چای و هیچێک مەخۆن.

٥- ماوەی نەخواردن پێش نەشتەرگەری: شەش تا هەشت کاتژمێر پێش نەشتەرگەری هیچ خواردن و خواردنەوەیێک مەخۆن.

ئامێرەکانی چارەسەری
ئێستا لەگەڵ پێشکەوتنی زانستی پزیشکی چاو و ئامێرەکانی نەشتەرگەری، چارەسەری نەخۆشی ئاو مرواری جگە لە شێوەی "فیکوکاتاراکت"، تەکنیکی نۆی "فێمتوکاتاراکت" دەست ئەکەوێت.
ماوەی مانەوە

بۆ فیکوکاتاراکت: ٥ بۆ ٧ ڕۆژ

بۆ فێمتوکاتاراکت: ٢ بۆ ٣ ڕۆژ

تێچووی چارەسەری چەندجارە
کاتاراکت لەگەڵ لێنزی چەند کانوونی: ١٠٠٠ دۆلار

Hasan Hashemi, MD.

Houshang Faghihi, MD.

Mansour Taherzadeh, MD.

Mohammad Miraftab, MD.

Alireza Habibollahi, MD.

Ali Gholaminejad, MD.

Mohammad Reza Taheri, MD.

Shakiba Ebadollahi, MD.

Masoud Naseripour, MD.

Azadeh Farahi, MD.

Kamran Jalali, MD.

Sepideh Tavakolizadeh, MD.

Fedra Hajizadeh, MD.

Alireza Fahim, MD.

Poopak Pir, MD.

Saeid Shahhosseini, MD.

Mehdi Behnia, MD.

Kazem Amanzadeh, MD.

Shahab Heidarian, MD.

Hasan Koohian, MD.

Arash Eshghabadi, MD.

Reza Erfanian Salim, MD.

Hooman Bahrmandi, MD.

Hasan Mahboubipour, MD

Meysam Mireshghi, MD.

Saber Molaei, MD.

Mohammad Mehdi Zaferani, MD.

Keyvan Shirzadi, MD.

Elina Ghaffari, MD.

Narges Zandevakil, MD.

Nima Norouzi, MD.

Kameliya Shahabi, MD.

Amir Hossein Aghajani, MD.

Alireza Moghaddasi, MD.

Ali Izadi, MD.

Masoud Aghsaei Fard, MD.

Fatemeh Alipour MD.

Farzad Mohammadi, MD.

Rama Pourmatin, MD.

Alireza Khodabandeh, MD.

Fariba Ghasemi, MD.

Alireza Soleimani, MD.

Masoud Mohmmadi, MD.